دواى ١٠ ساڵ، ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيریى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌نجامدایەوە

  • 986 بینین

دوای رزگاربوونی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، سا‌ميا سمو جارێکی دیکە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەخیل حه‌سه‌ن ئاهەنگی هاوسەرگیریان له‌ شارۆچكه‌ى خانكێ سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك ئه‌نجامدایەوە.

رۆژی هه‌ينى ١٦ – ٦ – ٢٠٢٣ له‌ رێوره‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونى سه‌دان کەس له‌ كه‌سوكارى بووك و زاوا، له‌ هۆڵێكى ناحيه‌ى خانكێ سه‌ربه‌ قه‌زای سێمێلی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، دوای رزگاربوونی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، سا‌ميا سمو جارێکی دیکە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەخیل حه‌سه‌ن ئاهەنگی هاوسەرگیریان گێرا.

باسم قاسم وه‌كو گه‌نجێكى ئێزدى له‌ لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌وانان وتى: “هۆڵى ئاهه‌نگه‌كه‌ و هه‌موو پێويستى بووك و زاوا له‌ لايه‌ن چه‌ند کەسانێکی خێرخوازی ئێزدى ئامادەکراوە، سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى ده‌كه‌ين كه‌ مشوورى له‌ پرسى رزگاركردنى رفێندراوه‌كانى ئێزدى ده‌خوات”.

لە هێرشی رێكخراوى تيرورستانى داعش بۆ سەر شنگال لە ساڵی ٢٠١٤دا، داعش ژمارەیەکی زۆر کوردی ئێزدی رفاند و ژمارەیەکیشی لێ کوشتن، هەروەها بەشێک لە رفێندراوەکانیشی کوشت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نووسينگه‌يه‌كى بۆ رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى دامه‌زراند و به‌ گوێرەی داتاكانى نووسينگه‌ى رزگاركردنى رفێندراوانى ئێزدى، داعش شه‌ش هه‌زار و ٤١٧ كوردى ئێزدى رفاند، له‌و ژماره‌يه‌ سێ هه‌زار و ٥٤٨ كه‌سيان له‌ ره‌گه‌زى مێ بوون و دوو هه‌زار و ٨٦٩ كه‌سيش له‌ ره‌گه‌زى نێر بوون، له‌وانه‌ش سێ هه‌زار و ٥٦٨ كه‌سيان رزگاركراون و دوو هه‌زار و ٦٩٣ رفێندراوى ديكه‌ش هێشا بێ سه‌روشوێنن.

بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی کوردی ئێزدیى، حوسێن قائیدی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان وتى: “ساميا له‌ گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ بوو كه‌ سێى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى دهۆك دواى نۆ ساڵ مانه‌وه‌يان له‌ ژێر ده‌ستى داعش، به‌ که‌سوکاریان شادبونه‌وه‌، ساميا پێش ٢٠١٣ بۆ ماوه‌ى زياتر له‌ سێ ساڵ په‌يوه‌ندى خۆشەویستی له‌گه‌ڵ دەخیل حه‌سه‌ن هه‌بوو، كه‌ ساڵى ٢٠١٣ ئاهه‌نگى هاوسه‌رگێرييان ئه‌نجامدا، زۆرى پێنه‌چوو، له‌ ساڵى ٢٠١٤، ساميا كه‌وته‌ ده‌ستى رێكخراوى تيرۆرستى داعش، هاوسه‌ره‌كه‌ى دەخیل حه‌سه‌ن له‌ ماوه‌ى ئه‌و ١٠ ساڵه‌دا هه‌ر له‌ چاوه‌روانى دابوو و جارێكيتر ژيانى هاوسه‌رگه‌رى پێكنه‌هێنا، ده‌خيل شايه‌نى ئه‌و رێزلێنانه‌بوو كه‌ ١٠ ساڵ خۆى راگرت و چاوه‌رێى خۆشه‌ويستيه‌كه‌ى كرد كه‌ دووباره‌ بۆى گه‌ڕايه‌وه‌”.

عێراق پاکتاوی پارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
پێشت عێراق پاکتاوی پارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەڵمانیا مووشەکی دیکەی پاتریۆت بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
دواتر ئەڵمانیا مووشەکی دیکەی پاتریۆت بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
پەیوەندیدار