پزیشكێك شێوازی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون ئاشكرادەكات



پزیشكێكی پایەبڵندی هەناوی هۆشداری لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەدات و داوا لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان بپارێزن و دەشڵێت: ” نەخۆشییەكی ڤایرۆسیی گوازراوەی كوشندەیە”.

د. یاداشت ساڵح، پزیشكی پایەبڵندی هەناوی لەبارەی نیشانەكانی نەخۆشی تای خوێنبەربون و نەبوونی هیچ چارەسەرێك بۆ ئەو نەخۆشە هۆشداری دەدات و دەشڵێت، ” ئەوانەی نیشتەجێی شوێنە گەرمەكان، كامپ، هۆتێل و چارەخانەكانن زۆرترین مەترسییان لەسەرە توشی ئەو نەخۆشیە ببن”.

د. یاداشت ساڵح لەپەیامێكدا بڵاویكردۆتەوە، نەخۆشی تای خوێنبەربون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسیی گوازراوەی كوشندەیە.

نیشانەكانی چین؟
لەقۆناغی سەرەتادا:
-تا
-شەكەتبونی لەش
-دڵتێكەڵهاتن و ڕشانەوە
-سكچون

لەقۆناغی كۆتایی:
-خوێنبەربون لەچاو، گوێ، لوت
-تەنگەنەفەسی
-لەكاركەوتنی جگەر و گورچیلەكان
-بێ هۆشبون

چۆن دەگوازرێتەوە؟
-لەڕێی تێكەڵبون بە ئاژەڵ
-پێوەدانی مێش و مەگەز
-بەركەوتنی بە لیك، تۆو، و خوێنی كەسی نەخۆش
-ئەوانەی نیشتەجێی شوێنە گەرمەكان، كامپ، هۆتێل و چارەخانەكانن زۆرترین مەترسییان لەسەرە.

چارەسەرەكانی چین؟
-تا ئێستا چارەسەری نییە

ئەی چی بكەین بۆئەوەی توش نەبین؟
-دەستشتن بە سابونی سائیل بۆ ماوەی 15 چركە
-بەكارهێنانی پاكژكەرەوەی كحولیی
-خۆبەدورگرتن لە مێش و مەگەز، جرج و ئاژەڵی نەخۆش
-لەبەركردنی پۆشاكی درێژ و قۆڵدار
-خۆدانەبەر تیشكی خۆر ڕۆژانە بۆماوەی 15 خولەك لەنێوان 10:00 بەیانی بۆ 3:00 پاش نیوەڕۆ.
-دوركەوتنەوە لە سەردانیكردنی كۆمەڵایەتی بۆلای نەخۆش.

کۆمسیۆنی هەرێم: ٣ مانگە دەرماڵەیەك بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران خەرجدەکرێت
پێشت کۆمسیۆنی هەرێم: ٣ مانگە دەرماڵەیەك بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران خەرجدەکرێت
نەوتی هەرێم شاندی هاوبەشی بەغدا و هەولێر دەباتە ئەنقەرە
دواتر نەوتی هەرێم شاندی هاوبەشی بەغدا و هەولێر دەباتە ئەنقەرە
پەیوەندیدار