شارباژێڕ؛ كەرنەڤاڵێكی پەروەردەیی دژ بە توندوتیژی ئەنجامدا



بە دروشمی پەروەردەیەكی تەندروست، دوورمان دەخاتەوە لە توندوتیژی پێشانگایەكی تایبەت بە دید و پەیامی ناوەندەكانی خوێندن لەسنووری شارباژێڕ كرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی 12ی 2022 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی شارباژێڕ و بەپرسانی حكومی و حزبی، رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و پەروەردەكاران، بەدروشمی پەروەردەیەكی تەندروست دوورمان دەخاتەوە لە توندوتیژی، پێشانگایەكی تایبەت بە دیدوپەیامی ناوەندەكانی خوێندن لەسنووری شارباژێڕ لە رەتكردنەوەی توندوتیژیدا، لەلایەن خوشكی شەهیدی فەرماندە عەلی چوارتایی كرایەوە.

لە كەرنەڤاڵەكەدا چەندین تابلۆی هونەری نمایش كرابوو، ئەمە جگە لەوەی پارچە قوماشێك دانرا بوو، كە ئامادەبووان جێگە دەستی خۆیان و واژۆی خۆیان لەسەر دادەنا، وەك بەڵێنێك بۆ دژ بە توندوتیژی.

لا يتوفر وصف.لا يتوفر وصف.لا يتوفر وصف.لا يتوفر وصف.لا يتوفر وصف.

بافڵ تاڵەبانی؛ حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە حكومەتەكەی زۆر بە سیاسی كراوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی؛ حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە حكومەتەكەی زۆر بە سیاسی كراوە
هەولێر، 22 ژن بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیردەكرێن
دواتر هەولێر، 22 ژن بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیردەكرێن
ەیوەندیدار