بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون پشکنینی ھاووڵاتییەک رەوانەی بەغدا کرا



تەندروستی سۆران رایگەیاند، پشکنینی نەخۆشێکیان رەوانەی بەغدا کردووە دوای ئەوەی گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێکراوە

د.کاروان جەمال بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران رایگەیاند، دوای ئەوەی پشکنینمان بۆ نەخۆشەکە کرد و گومانمان لێکرد کە رەنگە تووشی تای خوێنەبەربوون بووبێت، پشکنینەکانمان رەوانەی بەغدا کردووە، تاکو نەگەڕێتەوە ناتوانن بڵێین نەخۆشی پەتای خوێن بەربوونە، ئەوەشی کە هەیە تاکو ئێستا بەپێی نیشانەکان تەنها گومانە.

راشیگەیاندووە، لەرۆژانی داهاتوو لەئەگەری هەبوونی ھەر حاڵەتێکدا لە نەخۆشخانەی نەخۆشیە گوازراوەکان لەسۆران دەخەوێندرێت و نانێردرێتە هەولێر، تەنها پشکنینەکەی دەنێرنە بەغداد.

ئەوە لە کاتێکدایە ناوەراستی مانگی پێنجی ئەمساڵیش حاڵەتێکی تری تای خوێن بەربوون لە سۆران تۆمارکرا، دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە لەهەولێر گیانیلەدەستدا، دوای گەرانەوەی پشکنینەکەشی لەبەغداد دەرکەوت کەسەکە توشی تای خوێن بەربوون بووە.

ترەمپ ئازادکرا
پێشت ترەمپ ئازادکرا
دانا عەبدولکەریم: لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواو دەکرێت
دواتر دانا عەبدولکەریم: لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواو دەکرێت
ەیوەندیدار