بەشێكی شایستە داراییەكان لە بەغداوە گەیشتە هەرێم



بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، بڕی ١٨ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ خراوەتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ١٨ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ خراوەتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

لەو ١٨ ملیار دینارەی کە ھاتووە، بڕی پێنج ملیاری بەسەر جوتیارانی سلێمانی، و بڕی سێ ملیاری بەسەر جوتیارانی ھەولێر و بڕی ١٠ ملیاری بەسەر جوتیارانی دھۆک دابەشدەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕە پارەیە قۆناغی دووەمی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە و لە قۆناغی یەکەمدا ٤٠ ملیار دینار پارەی گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەشکراوە.

ئیسپانیا وەبەرهێنان لە کوردستان دەکات
پێشت ئیسپانیا وەبەرهێنان لە کوردستان دەکات
“هەرێم دەبێت خۆی بۆ بەرگری ئامادەبکات”
دواتر “هەرێم دەبێت خۆی بۆ بەرگری ئامادەبکات”
ەیوەندیدار