دادگای فیدڕاڵی لەبارەی یاسایەكی هەرێمەوە ڕوونكردنەوەی دا


 

دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە كاتی هێنانی ژنی دووەمدا، ژنی یەكەم مافی نییە داوای جیابوونەوە بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1\12\2022، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، ماددەی ١٨ی یاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای باری كەسێتی “نادەستووەرییە” و لە كاتی هێنانی ژنی دووەمدا، ژنی یەكەم مافی نییە داوای جیابوونەوە بكات.

دادگای فیدراڵی عێراق مادەی ١٨ لە یاسای ١٥ی ٢٠٠٨ی هەمواری یاسای باری كەسێتی هەرێمی كوردستانی بە نادەستووری ناوزەند كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە، ماددەكە رێگە بە ژن دەدات داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی بكات ئەگەر ژنی دووەمی بەسەردا هێندرا.

داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕاند
پێشت داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕاند
توركیا سوپای سووریای بۆردوومان كرد
دواتر توركیا سوپای سووریای بۆردوومان كرد
پەیوەندیدار