كۆبوونەوەی پەرلەمان دووبارە دواخرا و فراكسیۆنە كوردیەكانیش لەكۆبوونەوەدان



جارێكی دیكە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ پەسەند كردنی بودجە دواخرا و لە ئێستاشدا جگە لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانی دیكە لە كۆبوونەوەدان.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ پەسەند كردنی بودجە، كە لە كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ دواخرا بۆ 8:30ی ئەمشەو، جارێكی دیكە دواخرا بۆ كاتژمێر 10ی شەو.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان، جگە لە نەوەی نوێ‌ لە كۆبوونەوەدان بۆ ڕێككەوتن لەسەر ئەو خاڵانەی ناكۆكییان لەسەرە و پەیوەستن بە پشكی هەرێم لە بودجە.

ئاشكراشی كرد، كۆبوونەوەی لیژنەی داراییش هەیە بۆ پەسەند كردنی ئەو بڕگانەی گۆڕانكارییان تێدا كراوە لە بودجەدا و بڕیارە كەمێكی دیكە دەستپێبكات.

وەزارەتی ئەوقاف چەند ڕێنماییەك بۆ حاجییان بڵاودەكاتەوە
پێت وەزارەتی ئەوقاف چەند ڕێنماییەك بۆ حاجییان بڵاودەكاتەوە
كاتی ڕۆیشتنی یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعودیە دیاری كرا
دوات كاتی ڕۆیشتنی یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعودیە دیاری كرا
پەیوەندیدار