لە سلێمانی بەهۆی لێچونی غازەوە مۆتێلێک داخرا



بەهۆی نەپشکنینی سیستمی غازەکەیی و لێچونییەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مۆتێل گوڵی لالە دادەخات.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە بونی لێچونی غاز لە سیستمەکەیدا و دوای سەردانی تیمەکان دەرکەوت کە سیستمی غازی مۆتێل گوڵی لالە لێچونی هەیە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی مانەوەی میوان و گەشتیاران لە مۆتێلەکەدا راگیراو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سێمانی مۆتێل گوڵی لالەـیان لەگەڕەکی عەقاری داخست.

رێکان جەمال وتیشی، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتییان و گەشتیاران ئەو شوێنە گشتییانەی سیستمی غازیان هەیە پشکنین بۆ سیستمەکەیان بکەن بۆئەوەی لەکاتی سەردانی لیژنە هاوبەشەکان رووبەرووی داخستن و سزایی یاسای نەبنەوە،
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رونیکردەوە، لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییان و میوانانی مۆتێلەکە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی مۆتێل گوڵی لالە دادەخرێت تائەوکاتەی دڵنیایی تەواو لە سیستمەکەی دەدات، پاشان دەکرێتەوە.

ئەرجەنتین لە پۆڵەندای بردەوە
پێشت ئەرجەنتین لە پۆڵەندای بردەوە
وەزیری کارەبای هەرێم: وەزیری کارەبای عێراق سوپاسی کردین
دواتر وەزیری کارەبای هەرێم: وەزیری کارەبای عێراق سوپاسی کردین
ەیوەندیدار