محەمەد شیاع سودانی  پێشوازی لە حامد ئەحمەد عیدەروس كرد



 

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی سوڵتانیەتی عومان لە عێراق کرد و لەدیدارێکدا  پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و پتەوكردنی هاوبەشییە ئابوورییەكان ی هەردوو لایان  تاوتوێ كرد.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووەتێیدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە حامد ئەحمەد عیدەروس باڵیۆزی سوڵتانیەتی عومان لەعێراق كرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ” باڵیۆز سڵاوی سوڵتان هەیسەم بن تاریق، و پەرۆشی حكومەتی عومان بۆ پاراستنی هاوكاری لەگەڵ عێراق، لە بوار و ئاستە جیاوازەكاندا، گەیاندە سەرۆكوەزیرانی عێراق

هەروەها لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و پتەوكردنی هاوبەشی ئابووری، بە شێوەیەك كە سوودی بۆ هەردوو گەلی برا هەبێت و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەكە پتەوتر بكات.

 

خاڵێك بەشێك لە جگەری بە خوشكەزاكەی دەبەخشێت
پێشت خاڵێك بەشێك لە جگەری بە خوشكەزاكەی دەبەخشێت
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار