کاتی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دیاریکرا



ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دیاریکرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی حوزەیران دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ دیاریکرد.

پەرلەمانتاران لە هەفتەی ڕابردوودا پێشنیاری کۆتایی ئەم هەفتەیەیان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە کردبوو، ئەمە لە کاتێکدایە کورد کێشەی لەگەڵ گۆڕانکاری چەند ماددەیەکی بودجە لە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق هەیە، بەهۆیەوە چەند جارێک دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دواخستبوو.

بانکی ناوەندی یەدەگی زێر و دۆلاری عێراقی ئاشکراکرد
پێشت بانکی ناوەندی یەدەگی زێر و دۆلاری عێراقی ئاشکراکرد
پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
دواتر پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار