پۆلیسی سلێمانی: لەسەر شەڕی نێوان قەرەجەکانی سلێمانی 35 کەسمان دەستگیرکردووە



بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر ئەو شەڕەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گەڕەکى کورد سیتى روویدا ٣٥ کەسیان دەستگیرکردووە.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری سلێمانی بە ( خەڵک)ی راگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی نێوان چەند کەسێک لە نزیک گەڕەکى کورد سیتى بە چەک و چەقۆ زیاتر لە ١٢ کەس بریندار بوون ، دوای رووداوەکە پۆلیس گەیشتە شوێنەکە و ٣٥ کەس لەو دوو لایەنەی شەڕەکە لە نێوانیاندا روویداوە  دەستگیرکراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک گەڕەکی کورد سیتی لە سلێمانی و شەڕ لە نێوان قەرەجەکاندا روویدا کە لە شەڕەکەدا چەقۆ و چەکى جۆرى دەمانچە بەکارهاتووە.

گەورەترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ چێشتلێنان ئەنجامدەدرێت
پێشت گەورەترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ چێشتلێنان ئەنجامدەدرێت
“کورتهێنان لە کورسییەکانی پەرلەمان بۆ هەر حزبێک مانای کۆتایی دونیا نییە”
دواتر “کورتهێنان لە کورسییەکانی پەرلەمان بۆ هەر حزبێک مانای کۆتایی دونیا نییە”
ەیوەندیدار