مامۆستایانی وانەبێژ ئازادکران



پاش ساڵێك ئەمڕۆ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، کارزان فیزیک و عەلی ڕەئوف ئازادکران، لە دادگا بە بێتاوان دەرچوون، ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە داواکردنی مافەکانیان.

ڕۆژی ٩/٦/٢٠٢٢ لە کاتی گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پاش ساڵێك دادگایی بە یەکەم دادگایی ئەو دوو مامۆستا وانەبێژە ئازادکران، هەردوو مامۆستاکە بە بێتاوان لە قەڵەمدران.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، عەلی ڕەئوف ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر ڕێچکەی خۆیان و تا مافەکانیان بەدەستنەهێنن بێدەنگ نابن.

کارزان فیزیک، ڕایگەیاند، ئەوە تەنها دادگاییکردنی دوو مامۆستا نەبووە، بەڵکو دادگاییکردنی تەواوی پڕۆسەی خوێندن و مامۆستایانی وانەبێژ بووە، ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ بەسەر تۆمەتە بێ بنەماکاندا سەرکەوتن.

ئاماژەشیان بۆ ئەوەکرد، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت و مافەکانیان بەدەستنەهێنن، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و خێمە هەڵدەدەن.

 

حکومەتی هەرێم، سیستمێکی نوێی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت
پێشت حکومەتی هەرێم، سیستمێکی نوێی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت
فواد حسێن؛ پەیوەندیەکانی بەغداو دیمەشق پەیوەندییەکی قوڵە
دواتر فواد حسێن؛ پەیوەندیەکانی بەغداو دیمەشق پەیوەندییەکی قوڵە
ەیوەندیدار