لە هەڵەبجە “تیرۆرستێكی داواكراو” دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تیرۆریستێكی داعشی لە هەڵەبجە دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون، بەهاوكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، زانیاری بەدەستهات لەسەر تیرۆریستێكی داعش، كە داواكراوە لە دادگای ئەنبار و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕووی كردۆتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە .

ڕاشیگەیاندووە، دوای چاودێریكردن و ئاشكراكردنی شوێنی مانەوەی، شەوی ٢٩ی٥ی ٢٠٢٣ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور تۆمەتباردەستگیركرا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تۆمەتبار ناوی ( ح ، ك ، أ )ە و پاش لێكۆڵینەوە ڕادەستی دادگای ئەنبار دەكرێتەوە .

ئەردۆغان نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی ئەنقەرە دەکات
پێشت ئەردۆغان نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی ئەنقەرە دەکات
شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار