بێڵینگهام باشترینی بۆندسلیگایە



جۆد بێڵینگهام لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بوو بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لە بۆندسلیگا، ماڵئاوای لە هاوڕێکانی دەکات.

بێڵینگهام یاریزانی یانەی بڕۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە خولی بۆندسلیگا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، دوای تەواوبوونی خولەکەش خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی پێدرا.

دوابەدوای تەواو بونی وەرزەکە، جۆد بێڵینگهام ماڵئاوای لە یاریزانەکان و هاوڕێکانی کردووە، تا ساڵی ٢٠٢٩ دەچێتە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.

ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی ڕابردووەوە چاوی لەسەر یاریزانەکەیە، چاوەڕێی کۆتای خولی بۆندسلیگا دەکرد، بۆ بەدەستهێنانی بیڵینگهام ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکە کردووە.

 

 

کێشەکانی کورد لە بودجەی عێراق چارەسەرکرا
پێشت کێشەکانی کورد لە بودجەی عێراق چارەسەرکرا
سێ کۆمپانیا پارەدان لە عێراق دەکەنە ئەلیکترۆنی
دواتر سێ کۆمپانیا پارەدان لە عێراق دەکەنە ئەلیکترۆنی
ەیوەندیدار