بایدن؛ پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان رووسیا و بێلاڕووسیا ناکەین



سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند، کاردانەوەی بەرامبەر بە رێککەوتنی نێوان رووسیا و بێلاڕووسیا سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی “زۆر نەرێنی” یە.

جۆ بایدن لە کۆشکی سپی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە رێککەوتنی نێوان رووسیا و بێلاڕووسیا سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، بایدن گوتی: “کاردانەوەم زۆر نەرێنی بوو”.

لەلایەکی دیکەوە بایدن رایگەیاند؛ گەشبینە بە گفتوگۆکان سەبارەت بە سنووردارکردنی قەرزەکان و ئاماژەی بەوەشدا کە دانوستانەکان بەردەوامن و هیوادارە روون ببێتەوە کە ئایا رێککەوتنێک دەکرێت یان نا.

رۆژی ٢٥ی ئایار وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو و هاوتا بێلاڕووسییەکەی، ڤیکتۆر هرینین ئەو بەڵگەنامانەیان واژۆ کرد کە سەبارەت بە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلاڕووسیا ئامادە کرابوو.

ساڵیادی بردنەوەی بەرشەلۆنە لە مانچستەر یۆنایتدە
پێشت ساڵیادی بردنەوەی بەرشەلۆنە لە مانچستەر یۆنایتدە
کۆنفرانسی “رێگەی گەشەپێدان” لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد
دواتر کۆنفرانسی “رێگەی گەشەپێدان” لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد
ەیوەندیدار