پێدانی مۆڵەت بۆ دانانی غازی (LPG) دەستپێدەكاتەوە



وەزارەتی سامانە شروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ڕاگرتنی بەكارهێنانی سیستەمی غاز لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بووە و بڕیارێكی یەكجارەكی نییە.

ڕێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاندووە، بڕیاری ڕاگرتنی بەكارهێنانی سیستەمی غاز لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بووە و بڕیارێكی یەكجارەكی نییە.

ڕاشیگەیاند، ڕاگرتنی بۆ پێداچوونەوە و دلنیابوون بە مۆڵەت و كاركردنی كۆمپانیاكان بووە بەپێی رێنماییە بەركارەكان بە سیستەمی سەلامەتی، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەی باڵا و چەند لێژنەیەكی دیكەی لاوەكی دامەزراوە .

ئاماژەی بەوەشكرد، چەندین كۆمپانیا و وەستا بێ مۆڵەت كاریان لەم سیستەمە كردووە، لەمەودوا ڕێكارەكان توند دەكەین و دەبێت كۆمپانیا بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان مۆڵەت و كار بكات.

ئێران: ئەم وڵاتە چەكی كیمیایی دابووە سەدام حسێن
پێشت ئێران: ئەم وڵاتە چەكی كیمیایی دابووە سەدام حسێن
حكومەت بودجە دەنێرێتە پەرلەمان
دواتر حكومەت بودجە دەنێرێتە پەرلەمان
پەیوەندیدار