كیسەڵیك دۆزرایەوە هێندەی ئۆتۆمبێلێك دەبێت



زانایان گەورەترین كیسەڵی دەریاییان لە ئەوروپا و لە چیاكانی برانس لە باكووری ئیسپانیا دۆزییەوە.
بەپێی ماڵپەڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكایی، ئەو كیسەڵە گەورەیە كە درێژییەكەی زیاترە لە 3 مەتر لە سەرییەوە تا كلكی، تەنیا لە ئاوەكانی دەوروبەری ئەمریكای باكوور هەیە.

سكای نیوز دەڵێت، زانایان بەو جۆرە كیسەڵە دەڵێن، “Leviathanochelys aenigmatica”، بەو پێیەی “Leviathan” مانای دڕندەی دەریا دەگەیەنێت، وەك ئاماژەیەكی ڕوون بۆ قەبارەی گەورەی جەستەی ئەو بونەوەرە، لە هەمان كاتدا “chelys” بە كیسەڵ وەردەگێڕدرێت، و “aenigmatica” لوغز دەگەیەنێت.

بەپێی توێژینەوەیەكیش كە لە پێنج شەممەی ڕابردوودا لەلایەن گۆڤاری Scientific Reports”، بڵاوكرایەوە، بوونی ئەو ئاژەڵە نائاساییانە لەو بەشەی جیهان، دەریدەخات كیسەڵە گەورەكان زیاتر بەربڵاون لەوەی كە پێشتر پێشبینی كراوە.

بەر لەو دۆزینەوەیە، گەورەترین جۆرەكانی كیسەڵ كە لە ئەوروپا دۆزرابۆوە، درێژییەكەی دەگەیشتە تەنیا 1.5 مەتر، كێشەكەشی لەنێوان 300 بۆ 500 كیلۆگرامدابوو.

بەڵام پارچەی ئێسكی ئەو كیسەڵەی لەم دواییەدا دۆزرایەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە تەنی “Leviathanochelys” دەگاتە 3.7 مەتر، بەو واتایەی قەبارەكەی دەگاتە قەبارەی ئۆتۆمبێلێكی سیدان.

ئەلبێرت سیلیس، نوسەری بەشدار لە توێژینەوەكە و توێژەری پاش دكتۆرا لە پەیمانگەی”Miquel Crusafont” بۆ زانستە بەبەردبووەكان لە ئیسپانیا دەڵێت:”هەرگیز لەوبڕوایەدا نەبووین كە شتێكی وەها بدۆزرێتەوە”.

بە وتەی سیلیس:”هەروەها زۆر دەگمەنە، پارچە ئێسكێكی وەها بۆزریتەوە كە كەمێك باسی ژیانی ڕابردووت بۆ بكات”.

 

گەورە ڕاوێژكارێكی كازمی دەستگیركرا
پێشت گەورە ڕاوێژكارێكی كازمی دەستگیركرا
چین، ئەو ئەژدیهایەی جیهان لووش دەدات
دواتر چین، ئەو ئەژدیهایەی جیهان لووش دەدات
ەیوەندیدار