بە بەشداری عێراق، ئەمڕۆ لوتکەی عەرەبی لە شاری جددە بەڕێوەدەچێت



 

 

ئەمڕۆ، سەرکردەکانی ١٣ وڵاتی عەرەبی بەشداری لوتکەی عەرەبی دەکەن، کە لە لایەن وڵاتی سعودییە لە شاری جددە میوانداری دەکرێن.

 

دوێنێ پێنجشەممە، سەرکردەکانی ١٠ وڵات گەیشتنە شوێنی بەستنی لوتکەی عەرەبی، لە کاتێکدا، سەرکردەکانی قەتەر و ئوردن و کوێت بەشداریی خۆیان لە لوتکەی سەرکردەکان لەسەر ئاستی کۆمکاری عەرەبی لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە ٣٢ی خۆیدا پشتڕاستکردووەتەوە.

 

پێشبینی دەکرێت پادشای سعودیە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، سەرۆکایەتی لوتکەی عەرەبی بکات کە وڵاتەکەی میوانداری دەکات، هاوکات پشتڕاستکراوەتەوە، کە بەشداریکردنی میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و شازادەی جێنشینی کوێت، شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئال سوباح، و شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم لە لوتکەکەدا بوونی دەبێت.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی فەرمیی ڕاگەیاندنی سعودیە بڵاویکردۆتەوە، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و هاوتا فەلەستینیەکەی مەحمود عەباس، قەیس بن سەعیدی تونسی، محەمەد وەلیدی شێخ ئەلغەزوانی مۆریتانی، و حەسەن شێخ مەحمودی سۆماڵی گەیشتوونەتە سعودیە.

 

هەروەها شای بەحرەین، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا، محەمەد یونس ئەلمونفی و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەمەن، ڕەشاد ئەلعەلیمیش، گەیشتوونەتە جددە و لە ئاستی باڵادا پیشوازی کراون.

 

لەسەر ئاستی سەرکردەکانی حکومەت، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی، و ئەسعەد بن تاریق سەعید، جێگری سەرۆکوەزیران و نوێنەری تایبەتی سوڵتانی عومان، هەیسەم بن تاریق، گەیشتوون.

 

هاوکات هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەمیری قەتەر و شازادەی جێنشینی کوەیت و شای ئوردن سەرۆکایەتی شاندەکانی وڵاتەکەیان دەکەن بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی.

 

لە لایەکی دیکە، سەرۆکی سووریا بۆ یەکەمجار لە دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠١١ و هەڵپەساردنی کورسی دیمەشق لە کۆمکاری عەرەبی، گەیشتە سعودیە.

 

تائێستاش ٥ وڵات بەشداریکردن یان نەکردنی خۆیان لە لوتکەی عەرەبی دا، یەکلایی نەکردووەتەوە کە ئەوانیش، ئیمارات، مەغریب، سودام و جێبوۆتی و جورولقەمەرن.

 

شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دا، تێدەپەڕێت
پێشت شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دا، تێدەپەڕێت
پێشنیار بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەخرێتەڕوو
دواتر پێشنیار بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەخرێتەڕوو
پەیوەندیدار