وەزیرێك بڕیاری بۆ پشووی ڕۆژانی شەممە دەركرد



وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی شەممە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی ناسنامەی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە نووسراوێكدا، كە واژۆی ریاز جوندی كەعبی، بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەتی لەسەرە ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بڕیاری عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیاریانداوه بەهەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی شەممە بۆ كارمەندانی سەربازی و شارستانی.

جەختیشی كردۆتەوە، كاتی دەوامی ڕۆژانە بۆ كارمەندانی سەربازی تاوەكو كاتژمێر (10ی شەوە) و بۆ كارمەندانی مەدەنی تاوەكو (6ی ئێوارەیە).

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەكە لەڕۆژی دەرچونیەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پێشتر وەزیری ناوخۆ بڕیاری دابوو، دەوامی ئێواران لەبەڕێوەبەرایەتیەكانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت بكرێتەوە، ئەوەش لەپێناو خێراتر ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی هاووڵاتیان.

لە سلێمانی 5 بنكەی نوێی وەرگرتنی پارەی كارەبا دەكرێتەوە
پێشت لە سلێمانی 5 بنكەی نوێی وەرگرتنی پارەی كارەبا دەكرێتەوە
دەشتی كەلهوڕی (نیشتمان) پێشكەش بە نیشتمان دەكات
دواتر دەشتی كەلهوڕی (نیشتمان) پێشكەش بە نیشتمان دەكات
ەیوەندیدار