دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەستپێدەكات



وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 (ئایار) بكات، ئەوەش دوای تەواوبوونی ڕێكارەكانی تایبەت بە پڕۆسەی خەرجی.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فەرمانگەی ژمێریاری ئەمڕۆ پێنج شەممە 18ی ئایار دەستی كردووە بە پارەداركردنی “تەمویل”ی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم ڕێكارەكانی تایبەت بە پڕۆسەی ڕێكخستنی خەرج كردن تەواو بوون و دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.

وەزارەتەكە داوا لە سەرجەم یەكەی ژمێریاری لە وەزارەت و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و پارێزگاكان دەكات پابەندبن بە داواكاری پارەداركردنی مانگانەوە لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی خشتەی مووچە.

لەسەر ئامێری گزیكردن لە تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی چەند كەسێك دەستگیركران
پێشت لەسەر ئامێری گزیكردن لە تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی چەند كەسێك دەستگیركران
لە سلێمانی 5 بنكەی نوێی وەرگرتنی پارەی كارەبا دەكرێتەوە
دواتر لە سلێمانی 5 بنكەی نوێی وەرگرتنی پارەی كارەبا دەكرێتەوە
ەیوەندیدار