كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی 13 وڵات داوای هەڵبژاردن لە هەرێم دەكەن


کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی 13 وڵاتی جیهان لە هەرێمی کوردستان داوا لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەڵبژادن بەبێ دواخستن ئەنجام بدەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێك، كە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بڵاویكردۆتەوە، کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی 13 وڵاتی جیهان لە هەرێمی کوردستان، كە بریتین لە (بەریتانیا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کەنەدا، یەكێتی ئەوروپا، فەرەنسا، چیک، یۆنان، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆڵەندا و ڕۆمانیا) لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ، دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی هەرێم دەکەن، “بۆ پابەندبوونی بەردەوامیان بە بنەما و بەها دیموکراسییەکان و پێشوازیکردن لە رۆحی نوێبوونەوەی هاوکاری نێوان لایەنەکان”.

هەر لە بەیاننامە هاوبەشەكەدا هاتووە، “داوا لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرێتەبەر لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ دواخستن”.

جەخت لەسەر گرنگی “هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەرەرانە دەکەنەوە” و داوا لە هەموو لایەنە پەیوندیدارەکان و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەریمی کوردستان دەکەن، “بەشێوەیەکی هاوبەش کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ماون لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن”.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، “زامنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک بکرێت، کە پابەندبێت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی هەموو هاووڵاتییان بپارێزێت، لەوانەش ئافرەتان و پێکهاتەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی دیموکراسیدا”.

بەوێنە؛ شاجوانی وڵاتان پێكەوە چوونە میسر
پێشت بەوێنە؛ شاجوانی وڵاتان پێكەوە چوونە میسر
ماوەی پێشكەش كردن و تاقیكردنەوەی زانستی بۆ ماستەر و دكتۆرا دواخرا
دواتر ماوەی پێشكەش كردن و تاقیكردنەوەی زانستی بۆ ماستەر و دكتۆرا دواخرا
پەیوەندیدار