بافڵ تاڵەبانی: حكومەتەكەی مەسرور بارزانی بڕیارێكی ئازایانەی دا





سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو جیهان كێشەی ئابووری هەیە، بەڵام حكومەتەكەی مەسرور بارزانی توانی گوێ‌ لە هەموو لایەەنەكان بگرێت و بڕیاریی ئازایانەی دا.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، كێشەی بانكەكان و مووچە چارەسەر دەبێت و حكومەتەكەی مەسرور بارزانی توانی بڕیارێكی ئازایانە بدات و گوێی لە هەموو لایەنەكان گرت.

ڕاشیگەیاند، مووچە بووە بە ئەولەویەتی حكومەت و پڕۆژەكان بە دادپەروەری جێبەجێ‌ دەكرێن، كە ئەوانە دوو هەنگاوی زۆر باش بوون.

وتیشی، “دەستپێشخەرییەكەی مەسعود بارزانی زۆر باشە و دڵمان پێی خۆشە و كاك مەسعود هەر كاك مەسعودە و خەڵك هەر چاوەڕێی ئەوەی لێ‌ دەكات و سوپاسیشی دەكەم، كە چەند جارێك هەواڵی پرسیم كاتێك زانی نەشتەرگەرییەكی بچووكم كردووە”.

سەبارەت بە كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: “ئەوانە ناكۆكی نیین، بەڵكو ئەو حزبانەی لەناو حكومەتی هەرێمن هەموومان بۆ خزمەتی خەڵك كاردەكەین، بەڵام پێدەچێت بۆچوونی من جیاواز بێت بۆ هەندێك لە پرسەكان لەگەڵ عومەری سەید عەلی یان مەسرور بارزانی، بۆیە دەبێت پێكەوە دانیشین و زیاتر نزیك ببینەوە، بۆیە ئەگەر زیاتر لەیەكتری بێینە پێشەوە دەتوانین تەواوكەری یەكتربین”.

 

كوردێك بووە سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق
پێشت كوردێك بووە سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق
دژەتیرۆری كوردستان: 3 چەكداری یەپەشە كوژران
دواتر دژەتیرۆری كوردستان: 3 چەكداری یەپەشە كوژران
ەیوەندیدار