عێراق داوایەكی حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندنی دەرچووان پەسەند دەكات



حكومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داواكارییەكی هەرێم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەش كردنی فۆڕمی دامەزراندن لەسەر میلاكی حكومەتی فیدڕاڵی.

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجوومەنی خزمەتی فیدڕاڵی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر داواكارییەكی هەرێم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەش كردنی لیستی دەرچووان لە یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان لە زانكۆ و پەیمانگاكان و خاوەن پیشە پزیشكی و تەندروستییەكانی هەرێم، كە لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نیشتەجێن.

ڕاشیگەیاندووە، لەسەر بنەمای داواكارییەكەی هەرێم، ماوەی پێشكەش كردن تاوەكو 26-5-2023 درێژدەكرێتەوە و ڕەزامەندییەكەش بە نووسراوێك بۆ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم نێردراوەتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “وەڵامەکەی ئەنجوومەنی خزمەتی فیدراڵی لە نووسراویژمارە 50/164/2879 لە 5/15/2023 بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا هات، کە تیایدا ڕەزامەندی خۆی لەسەر ئەو پێشنیازە ئاماژەپێکراوەی ڕاگەیاند، ئەوەش بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە هەموو لیستی ناوەکان گەیشتوونەتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی تاوەكو دەرفەتی دامەزراندنی دەرچووان لەدەست نەدەن”.

بڕیارێكی دیكە بۆ هێڵەكانی ئینتەرنێت دەركرا
پێشت بڕیارێكی دیكە بۆ هێڵەكانی ئینتەرنێت دەركرا
كاتی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دیاریكرا
دواتر كاتی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دیاریكرا
پەیوەندیدار