جۆرێكی شیرینی بەشێوەی جگەرە بە منداڵان دەفرۆشرێت


لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر (10) كارتۆن شیرینیدا گرتووە، كە لە شێوەی جگەرە دروستكراوە و بەمنداڵان فرۆشراوە، لیژنە هاوبەشەكانیش هۆشداری بە دایكان و باوكان دەدەن.

ئەمڕۆ دوو شەممە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر (10) كارتۆن شیرینیدا گرتووە، كە زیاتر لە (300) پاكەتە و لە شێوەی جگەرەدا دروستكراوە و بە منداڵان دەفرۆشرێت، كەئەمەش جۆرێكە لە هاندانی منداڵان تا بەلاڕێدا بڕۆن و حەزیان بۆ كێشانی جگەرە دروست دەبێت.

ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە‌ هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە‌ دوكان و ماركێت و هەموو ئەو شوێنانه دەدات ئەم جۆرە شیرینییە دەفرۆشن و دەڵێت؛ “لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەهەر شوێنێك ئەو شیرینیانەی‌ لەسەر شێوەی جگەرە دروستكرابێت، بفرۆشرێت ڕاستەخۆ شوێنەكە‌ دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە”.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان داوا لە دایكان و باوكان دەكات، رێگە نەدەن منداڵەكانیان ئەو جۆرە شیرینییە بكڕن و لەهەر شوێنێكیش بەرچاویان كەوت لیژنە هاوبەشەكان لێ ئاگادار بكەنەوە، لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

نرخی دۆلار شكا
پێشت نرخی دۆلار شكا
هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار خرایە خوولی دووەم
دواتر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار خرایە خوولی دووەم
پەیوەندیدار