پەرلەمان دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵ دەدات



بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی ژمارەیەك پەرلەمانتار بدات.

پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری كۆبووونەوەی داهاتووی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە دەستپێدەكات و لە بەشی یەكەمدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دەنگ لەسەر داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەدرێت، دواتریش دەنگ لەسەر بەئەندامبوونی پەرلەمانتارە نوێیەكان لە لیژنە هەمیشەییەكان دەدرێت.

هەر بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە، “خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی، كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە و پێشنیازە بڕیاری تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید دەكرێت”.

شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە جوتیاران دەدرێت
پێت شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە جوتیاران دەدرێت
تەقە لە پۆلیسی کۆیە کرا
دوات تەقە لە پۆلیسی کۆیە کرا
پەیوەندیدار