لێدوانی نوێ لە بانکی ناوەندییەوە لە بارەی نرخی دۆلار



پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، چاودێری نرخی دۆلار دەکەن و چارەسەری گونجاو بۆ گیروگرفتەکان دەدۆزنەوە و ئەوەی لەدەرەوەی سەکۆی ئەلکترۆنی دۆلار دەکڕێت بۆ مامەڵەی نایاساییەتی”.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند:”بانکی ناوەندی رۆژانە چاودێری نرخی دۆلار دەکات بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەر پرسێک کە پەیوەندی بەنرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار یاخود کاریگەری هەیە لەسەری و  لە سەکۆی ئەلیکترۆنی دۆلار بۆ هەمووان بەردەستە.”

پارێزگاری بانکی ناوەندی راشیگەیاند، بانکی ناوەندی هەموو داواکارییەکانی کڕین و پێویستی دراوی هاووڵاتییان دابیندەکات و ئەگەر دۆلاریش بەنرخی جیاواز لەنرخی فەرمی هەبێت ئەوا بۆ کردەوەی نایاساییە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

کەرکوک؛ خۆڵبارین ١٩ کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کرد
پێشت کەرکوک؛ خۆڵبارین ١٩ کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کرد
شەقشەقە یاری بەناوبانگی جیلی ساڵی حەفتاكان
دواتر شەقشەقە یاری بەناوبانگی جیلی ساڵی حەفتاكان
ەیوەندیدار