کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە هەندێ کات هەورەتریشقەشى لە گەڵدادەبێت لە گەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە سنورییەکان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوەم پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور بێت لەگەڵ بارینى نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاویئەکان، بەڵام لە کاتەکانى بەیانى زوودا شەپۆلی باران بارین شۆڕدەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە هەوەها پێشبینى دەکرێ ڕێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى ڕاپەڕین زیاتر بێت وە هەندێ کات هەورە تریشقەشى لە گەڵدادەبێت لە گەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە سنوریەکان.

بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەمشێوەیە:-
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە
پیرمام دڵۆپ دڵۆپ باریوە
سلێمانى 1.1 ملم
چەمچەماڵ 1.0 ملم
دهۆک 0.1 ملم
کەرکووک 0.5 ملم
بازیان 0.2 ملم
دوکان 0.2 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
پێشت پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
ڕووسیا ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانەكانی پاپای ڤاتیكان دەردەبڕێت
دواتر ڕووسیا ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانەكانی پاپای ڤاتیكان دەردەبڕێت
ەیوەندیدار