كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا



 

بەغدا 400 ملیارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم كرد و بەوهۆیەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەكرێت.

ئەمڕۆ هەریەكە لە وەزارەتی دارایی هەرێم و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرایان كرد، كە 400 ملیارەكەی بەغدا بە دوو بەش گەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی مووچە بە هەمان خشتەی مانگەكانی ڕابردوو دەبێت و لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستپێدەكات.

سودانی بڕیاریدا 400 ملیاری دیكەش بۆ هەرێم بنێرێت
پێشت سودانی بڕیاریدا 400 ملیاری دیكەش بۆ هەرێم بنێرێت
پەرلەمان پشووی ڕاگرت
دواتر پەرلەمان پشووی ڕاگرت
ەیوەندیدار