پێشنوێژی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە مەدینە كۆچی دوایی كرد



شێخ محەمەد خەلیل-ی قورئانخوێن، كە پێشنوێژی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە شاری مەدینە بوو، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچیی دوایی كرد.

شێخ محەمەد خەلیل عەبدولڕەحمان ئەلقاری، خەڵکی سعودیەیە و کوڕی قورئانخوێن شێخ خەلیل عەبدولڕەحمان ئەلقاریئە. ئیمامی مزگەوتی پێغەمبەر بووە، چەند ساڵێک لەوێ وەک ئیمامی نوێژی تەراویح دەستنیشان کراوە. لە مزگەوتی (قوبا) ئیمامی وەرگرت و لە ساڵانی ١٤٣٧ی کۆچی و ١٤٣٨ی کۆچیدا وەک ئیمام لە مزگەوتی پێغەمبەر لە نوێژی تەراویح کاری كردووە.

میدیاکانی سعودیە بڵاویانكردۆتەوە، شێخ محەمەدی قورئانخوێن، کاتژمێر دووی بەیانی کۆچی دوایی کردووە و ئەمڕۆ دوای نوێژی ئێوارە لە مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) نوێژی لەسەر دەکرێت.

لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا شێخ تووشی کێشەیەکی تەندروستی بوو، کە بووە هۆی ئەوەی لە چاودێری چڕ بخەوێنرێت و چارەسەر وەربگرێت.

شێخ محەمەد خەلیل بە یەکێک لەو پێشنوێژانە دادەنرێت، کە دەنگەکانی پەیوەست بووە بە مەدینە، لە ڕێگەی خوێندنەوەکەی حیجازەوە بە دەنگە پڕ لە ئاوازەکەیەوە.

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت
پێشت دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت
وەزیری دارایی عێراق بڕیارێكی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەركرد
دواتر وەزیری دارایی عێراق بڕیارێكی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەركرد
ەیوەندیدار