كۆڕەك بۆ هەرزان كردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕیاریدا



خەڵك-
كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بۆ پەیوەندییەكان بڕیاریدا لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە نرخی كات بگەڕێنێتەوە بۆ نرخی پێشوو.

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشدار بووان ئاگادار دەكەینەوە، كە باجی زیادكراوی 20%ی نرخی كارتی پڕكردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و ڕێنماییەكانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن.

ڕاشیگەیاندووە، نرخی كارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی، كە نووسراوە، بۆ نموونە كارتی باڵانسی 5,000 بە نرخی 5,000 دیناری عێراقی دەفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم بنكەكانی فرۆشتن و بریكارە ڕێگەپێدراوەكانمان لەم بڕیارە ئاگاداركراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە كارتەكان دەگرێتەوە و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەك نین.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم بڕیارە لە 1/12/2022 دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

سودانی و ڕەئیسی لەسەر پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان ڕێكدەكەون
پێشت سودانی و ڕەئیسی لەسەر پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان ڕێكدەكەون
وەزارەتێك بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران بڕیاری دا
دواتر وەزارەتێك بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران بڕیاری دا
ەیوەندیدار