عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێم ڕاگەیاند



حكومەتی عێراق بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەركرد بۆ ئەوانەی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەست دەكەن بە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم، ئەوانەی خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكانن.

ڕاشیگەیاندووە، دامەزراندنەكە ئەو دەرچووانە دەگرێتەوە، كە دانیشتووی ئەو پارێزگایانەن، كە ناكەونە ناو هەرێمی كوردستان و پێناسی باری شارستانی-شیان سەر بەو پارێزگایانە.

جەختیشی كردۆتەوە، دامەزراندنەكە بەپێی پلەبەندی پزیشكی ژمارە 6ی ساڵی 2000ی هەموار كراو دەبێت و داواكارییەكەش بۆ دامەزراندن لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.

لەم لینكەوە فۆڕمی دامەزراندن پڕبكەرەوە

ئەنجوومەنی وەزیران 3 بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ پاڵپشتی دینار خستەكار
پێشت ئەنجوومەنی وەزیران 3 بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ پاڵپشتی دینار خستەكار
لە هەرێم 4 بەنداوی نوێ‌ تەواو بوون و ئاوێكی زۆر گل دەدەنەوە
دواتر لە هەرێم 4 بەنداوی نوێ‌ تەواو بوون و ئاوێكی زۆر گل دەدەنەوە
ەیوەندیدار