محەمەدی حاجی مەحمود: هەموو کێشەکان لە گوڵەخانە چارەسەردەبن



محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت هەر کێشەیەک کە هەبێت دەتوانرێت لە گوڵەخانە چارەسەربکرێت، داوای زیادکردنی کورسییەکانی پەرلەمانیش دەکات.

سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی حزبەکەی ئەوەی خستووەتەڕوو، سەرجەم کێشە و گرفتەکان دەتوانرێت لە گوڵەخانە چارەسەربکرێت.

هەروەها ئەگەر لایەنە سیاسیەکان ڕێکنەکەون ئەوا هەڵبژاردن دوادەکەوێت، داوای زیادکردنی ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستانیش دەکات بۆ ١٢١ کورسی، لەبەر ئەوەی ژمارەی دانیشتوان زیادی کردووە.

حزبی سۆسیال دیموکراتیش بە حزبێکی پاک و بێگەرد وەسفدەکات، دەڵیت “نە لە کۆن و لە ئێستادا هیچ زەرەرێکمان بۆ میلەت نەبوە”.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەزین هەرزان دەبێت
پێشت ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەزین هەرزان دەبێت
یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێت ڕێکبکەونەوە
دواتر یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێت ڕێکبکەونەوە
ەیوەندیدار