نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابزاندنی بەهای دۆلار، بەڵام بەهۆی كەم خستنەبازاڕی ئەو دراوە لە دوای پشووەكانی جەژنی ڕەمەزانەوە، نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دینار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

ڕەوەند میرزا لە ببازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، نرخی 100 دۆلار بە 141 هەزار و 750 دینار بوو، بەڵام دوانیوەڕۆ نرخەكەی بەرزبووەوە و گەیشتە 142 هەزار و 500 دینار.

ڕاشیگەیاند، بەهای تمەن زیاتر دابەزیوە و 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 200 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە محەمەد یونس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، گەشەی ئابووری یارمەتیدەر بووە لە كەمكردنەوەی نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕ و بانكی ناوەندی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

 

بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بڕیاریدا
پێشت بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بڕیاریدا
دەست بە دابەشكرنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت
دواتر دەست بە دابەشكرنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت
ەیوەندیدار