ڕێواس فایەق بە بڕی نزیكەی 61 ملیۆن دەرمان بۆ نەخۆشخانەی منداڵان دابین دەكات



سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بەهای نزیكەی 61 ملیۆن دینار دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دابین دەكات.

د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، د. ڕێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بایی ٦٠ ملیۆن و 681 هەزار دینار دەرمان و پێداویستی تاقیگەیان بۆ دابین كردین بەمەبەستی دیاری كردن و چارەسەركردنی حاڵەتەكانی هەوكردنی پەردەی مێشك.

ڕاشیگەیاندووە، د. زانا، ڕاوێژكاری سەرۆكی پەرلەمان و كاك فەرهەنگ، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمان زۆر هاوكارمان بوون لە ڕایی كردنی كارەكانی دابین كردنی ئەو هاوكارییە.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە نەخۆشی “هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان” لە سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوبۆتەوە و وەك تەندروستی هەرێم و عێراق ئاشكرای دەكات، حاڵەتەكان مەترسیدار نیین و چارەسەر دەكرێن.

ئاسایش دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات
پێشت ئاسایش دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زەنگی “لێكترازان”ی هەرێم لێدەدات
دواتر ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زەنگی “لێكترازان”ی هەرێم لێدەدات
ەیوەندیدار