پارتی داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنەوە دەکات



فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوای كۆبونەوەی پەڕلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان بە ئەنجومەنی كۆمسیاران دەکات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 30/4/2023، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا داوا دەكات دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بۆ لادانی بەربەستی یاسایی لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

فراكسیۆنی پارتی داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات، دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت بۆ متمانەدان بە ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی هەڵبژاردن.

لە ڕاگەیاندراوەكەی پارتیدا ئەوەش هاتووە، “لە رابردوو یەكێك لە بەربەستەكان یاسای هەڵبژاردن بووە، لە ئێستاشدا لێكتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و لەمبارەیەشەوە پارتیمان نەرمی زۆری نواندنووە.”

لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی ١٨\١١\٢٠٢٣ وەكو ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دیاریكراوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە متمانە بە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران نەدراوە.

 

 

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەستیپێكرد
پێشت دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەستیپێكرد
کۆمپانیای بەرێز، وەڵامی ڕاپۆرتێکی NRT دەداتەوە
دواتر کۆمپانیای بەرێز، وەڵامی ڕاپۆرتێکی NRT دەداتەوە
ەیوەندیدار