نرخی شەکر هەرزان دەبێت



 

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەر فەردەیەك شەکر بە 50 هەزار دینار دەبێت و هەموو كەسێك دەتوانێ بەدەستی بهێنێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی، بە خۆشحاڵییەوە خستنەبازاڕی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی شەكری جۆری “ماركەی یونیون” ڕادەگەیەنێت.

باس لەوەش كراوە، فەردەیەك شەكر بە 50 هەزار دینار دەبێت كە 50 كیلۆیە، هەروەها فرۆشتنی شیری وشك لە جۆری جەردۆ بە كێشی 250 گرام بە هەزار و 500 دینار و بۆ بریكارەكانیش بە هەزار و 250 دینار دەبێت.

وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو مادە خۆراكییانە ئێستە لە هەموو كۆمپانیا و كۆمەڵگە و كۆگاكان و شوێنە بازرگانییە پێوەندیدارەكان لە بەغدا و پارێزگاكان بەردەستە، لە ڕێی فرۆشتنی ڕاستەوخۆ هاووڵاتییان دەتوانن بیكڕن.

پەرلەمان چاوەڕێی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی مووچەیە
پێشت پەرلەمان چاوەڕێی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی مووچەیە
لەوان ڕێگری لە 37 هەزار كۆچبەر كراوە
دواتر لەوان ڕێگری لە 37 هەزار كۆچبەر كراوە
ەیوەندیدار