نرخی بەنزین یەکدەخرێتەوە



 

بڕیارە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان یەکبخرێتەوەو بکرێت بە ٧٥٠ دینار.

نێچیر خەلیل، جێگری بەڕێوەبەری بەنزینخانەی هەڵوێست  لە سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، لە سبەینێوە  بەپێی بڕیارێک نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان یەکدەخرێتەوە و دەکرێت بە ٧٥٠ دینار.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ئەو بڕیارە بەنزینی ٨٠٠ دیناری و ٦٩٠ دیناری دەگرێتەوە کە تایبەتە بە تاکسی و پاس.

لەبارەی نرخی بەنزینی بازرگانییەوە نێچیر خەلیل وتی، ئەو بڕیارە کاریگەری لەسەر نرخی بەنزینی بازرگانیش دەبێت و پێشبینی دەکەین نرخەکەی دا ببەزێت.

 

لەوان ڕێگری لە 37 هەزار كۆچبەر كراوە
پێشت لەوان ڕێگری لە 37 هەزار كۆچبەر كراوە
لە سەر داهاتی نەوتی هەرێم سكاڵا لەسەر بانكی ناوەندی تۆمار دەكرێت
دواتر لە سەر داهاتی نەوتی هەرێم سكاڵا لەسەر بانكی ناوەندی تۆمار دەكرێت
ەیوەندیدار