تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی کەلار دەستگیرکران



پۆلیسی گەرمیان ئەو كەسانە دەستگیر دەكات، كە منداڵێكی تازە لەدایكبوویان لەناو كارتۆنێكدا لە كەلار فڕێ‌ دابوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لەبەرواری 24/4/2023 لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەڕەگەزی نێر لەنێو کارتۆنێک دۆزرایەوە ، دەست بەجێ پۆلیس بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەشی پۆلیسی کەلار و مەفرەزەکانی 104ی کەلار دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد.

ئاشكراشی كردووە، بەسوود بینین لەکامێرای چاودێری توانیان تۆمەتباران، کە لە سێ تۆمەتبار پێک هاتوون، دەستگیربکەن .

ئاماژەی بەوەشكردووە، دای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دایکی منداڵەکه، کەلەدایکبووی 1988 دانیشتووی قەزای کەلارە دانی بەوەدا نا، کە منداڵی ئەوە و دوای لەدایکبوونی بەهاوکاری دوو تۆمەتباری تر، کە پیاوێک و ئافرەتێکن و خزمی باوکی منداڵەکەن منداڵەکەیان لەنزیک مزگەوتی ناوبراو بەجێ هێشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەی 383 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرکردوە.

گووگڵ ژێرنووسی كوردی بۆ ڤیدیۆ زیاد دەكات
پێشت گووگڵ ژێرنووسی كوردی بۆ ڤیدیۆ زیاد دەكات
خەڵك؛ وردەكاری گۆڕینی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ وردەكاری گۆڕینی فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار