خوشكەكەی سەرۆكی كۆریای باكوور هێرشێكی توند دەكاتە سەر بایدن



 

كیم یو جۆنگ خوشكی سەرۆكی كۆریای باكوور هێرشی دەكاتە سەر جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و ڕەخنەی لە ڕێككەوتنی نوێی بەرگری نێوان سیئۆل و واشنتن دەگرێت.

ئەمڕۆ شەممە خوشكەكەی سەرۆكی كۆریای باكوور ڕایگەیاند، وڵاتەكەی نمایشی زیاتری هێزە سەربازییەكانی دەكات، وەك وەڵامێك بۆ ڕێككەوتنێكی نوێی نێوان ئەمریكا و كۆریای باشوور كەۆ چڕكردنەوەی ڕێگری ئەتۆمییە و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەتۆمییەكەی كۆریای باكوورە”.

كیم یۆ جۆنگ كە جێگری بەڕێوەبەری بەشی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كۆریایە، دەڵێت:” سیئۆل و واشنتن سوورن لەسەر خستنەڕوو دوژمنایەتی خۆیان بەرامبەر پیۆنگ یانگ، ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكا و كۆریای باشوور ڕەنگدانەوەی ئیرادەی دوژمنكاری و شەڕانگێزی هاوپەیمانانە دژی باكوور، ئەمەش ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا دەخاتە مەترسییەوە”.

كیم یۆ جۆنگ پێیوایە:”ڕاگەیاندنەكەی واشنتن دەبێتە هۆی هەڕەشەیەكی گەورەتر بۆ سەر ئاسایشی باكووری خۆرهەڵاتی ئاسیا و هەموو جیهان كە بە هەڵوێستێكی نەخوازراو دادەنرێت”.

كیم كە بە كاریگەرییەكانی لەسەر پرسەكانی كاروباری نێوان كۆریاكان لە پیۆنگ یانگ ناسراوە، هۆشداری دەدات لە گۆڕانكاری ئەمنییەكان و پێیوایە دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی كۆریای باكوور”رێوشوێنی یەكلاكەرە” بگرێتەبەر.

كیم ڕەخنەی لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و یۆن سۆك یۆل سەرۆكی كۆریای باشوور گرت و هۆشداریەكەی بایدنیشی ئیدانەكرد سەبارەت بەوەی كە هەر هێرشێكی ئەتۆمی دژی ئەمریكا یان هاوپەیمانەكانی، دەبێتە هۆی كۆتایی هاتنی ڕژێمەكەی.

ئاژانسی (یۆنهاب)ی كۆریای باشوور لە زاری خوشكەكەی سەرۆكی كۆریای باكوورەوە بڵاویكردە:”بایدن لە حیساباتەكانیدا هەڵەی زۆری كردووە و بە شێوەیەكی نابەرپرسانە چاوقایمی نواندووە”، هۆشدارییەكەشی بە كۆمێنتێكی بێ‌ مانا لەلایەن كەسێكی خەڵەفاو دەستەوستان لەڕووی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی ئاسایش و ئایندەی ئەمریكاوە وەسفكردووە و ڕایگەیاندووە:”ئەو پیاوێكی پیری بێ‌ دواڕۆژە، قورسە بتوانێت دوو ساڵی داهاتووی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی تەواو بكات”.

بەڤیدیۆ، مێردمنداڵێكی ئازا ژیانی 70 كەس لە مردن ڕزگاردەكات
پێشت بەڤیدیۆ، مێردمنداڵێكی ئازا ژیانی 70 كەس لە مردن ڕزگاردەكات
بەهای دۆلار دابەزی
دواتر بەهای دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار