چۆن خۆمان بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ ئامادە دەكەین ؟



سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی ژمارەیەك ڕێنمایی خۆئامادەكرن بۆ تاقیكردنەوەكانی خوێندكاران بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دووركەوتنەوە لەسەعیكردن لەكاتە درەنگەكانی شەودا، چونكە مێشك هیلاك و ماندوو دەبێت و توانای وەرگرتن سست ولاواز دەبێت.

جمال مەحمود پاڕەزانی ، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ڕایگەیاندووە، كە پێویستە قوتابیان و خوێندكاران بە شێوازێكی تەندروست خۆیان بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتای ساڵ ئامادە بكەن.

ڕێنماییەكان بۆ خۆ ئامادە كردن بۆ تاقیكرنەوەكان :

١.دابەشكردنی كاتەكانی شەوو ڕۆژ بەپێی كاژمێرەكان بۆ ( سەعیكردن ، نوستن ، پشوودان ، نوێژكردن ، نانخواردن)..
لەنێوان دوو كاتیسەعیكردندا (١٠)خولەك پشووبدە.
٢. دووركەوتنەوە لەهەموو جۆرە چالاكیەك وسەرقاڵیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.
٣. دووركەوتنەوە لەسەعیكردن لەكاتە درەنگەكانی شەودا ، چونكە مێشك هیلاك و ماندوو دەبێت و توانای وەرگرتن سست ولاواز دەبێت ، بەجۆرێك كاتەكانی سەعیكردنت ڕێك بخە هەتا كاژمێر ١٠ی شەو پێداچونەوەی وانەكانت تەواو كردبێت و ئامادەبیت بۆ نوستن و پشوودان.. كەمتر لە (٦) سەعات نەخەویت.
٤. زوو هەستانی بەیانیان و سوود وەرگرتن لەكاتی دەمەو بەیان بۆ سەعیكردن .. بەتایبەت دوای نوێژی بەیانی، چونكە مێشك لەم كاتەدا لەچالاكترین باردایە.
٥. دوور بكەوە لەبەكارهێنانی دەستەواژە نەرێنیەكان ، وەك(ناتوانم ، دەرناچم ، من خراپم ، من نازانم ، ،…..هتد) چونكە بم دەستەواژانە بڕوا بەخۆبون لەدەست دەدەیت ، بەڵكو بەردەوام پێچەوانەی ئەم وشانە بڵێرەوە ، بڵێ (دەتوانم ، دەردەچم ، سەركەوتوودەبم ، من زۆر باشم ، ون دەزانم ……هتد)
٦. لەم ماوەدا بەهەموو شێوەیەك دوور بكەوە لەسەیری تەلەفزیۆن وبەرنامەكانی ، كۆمپیوتەر، دوور بكەوە لەچالاكی كۆمەڵایەتی و سەردان و پەیوەندی مەكە بەهاوڕێكانتەوە.
٧. ژوورێك یان شوێنێك دیاری بكە بۆ كۆشش كردن ، باژورێكی سادەبێت ، با پلەی گەرمی ژوورەكەش مامناوەندبێت ، نەسارد ، نەگەرم.
٨. بەبرسێتی سەعی مەكە ، دوای نانخواردنیش ڕاستەوخۆ سەعی مەكە ، كەمێك پشووبدە .
٩. بەوشێوازە سەعی بكە كەڕۆژانە پێی ڕاهاتویت ، بەدانیشتنەوە بێت ، یان ڕۆشتنەوە بێت، بەڵام لەكاتی سەعیكردن ڕامەكشێ .
١٠. زۆر جار هەوڵبدە بەنوسینەوە سەعی بكەیت و پێداجوونەوەی بابەتەكان بكەیت ، نەك تەنها بەزارەكی ووتنەوە.
١١. كاتێك دەڕۆیت بۆ تاقیكردنەوە هیچ دەفتەرو كتێب و مەلزەمەو شتێك لەگەڵ خۆت مەبە و پێش تاقێكردنەوە مێشكت سەرقاڵی هیچ مەكەو ڕاستەو خۆ بڕۆ ناو هۆڵی تاقیكردنەوە.
١٢. دوای تاقیكردنەوەش مێشكت سەرقاڵی هیچ بابەت و پرسار گەلێك مەكە كەپەیوەندی بەتاقیكردنەوەی ئەو ڕۆژەت هەبوو كەتەواو بوویت ، ڕاستەوخۆ بڕۆرەوە ماڵەوەو خۆت سەرقاڵی بابەت و تاقیكردنەوەی سبەی بكە.

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی؛ بۆ چارەسەری سیولەی بانكەكانی سلێمانی لەگەڵ بەغدا ڕێكدەكەون
پێشت وتەبێژی قوباد تاڵەبانی؛ بۆ چارەسەری سیولەی بانكەكانی سلێمانی لەگەڵ بەغدا ڕێكدەكەون
شارەزایەكی ئابووری؛ هەفتەی داهاتوو 100 دۆلار دەبێتە 133 هەزار دینار
دواتر شارەزایەكی ئابووری؛ هەفتەی داهاتوو 100 دۆلار دەبێتە 133 هەزار دینار
ەیوەندیدار