ڕێوشوێنی توند بەرامبەر كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەگیرێتە بەر



هۆشداری بە كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەدرێت

هەر كەس و كۆمپانیایەك لەژێر ناوی پشكی زیادە یاخود حەجی بازرگانی و هەر ناوێكی دیكە هەوڵبدات پارە لە خەڵك وەربگرێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی تووندی یاسایی و كارگێڕی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و هۆشداری دەدات و دەڵێت،” ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە كە بۆ ئەمساڵ هیچ پشكێكی زیاتر لەوەی پێشتر بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە نەهاتووە و “داوا لە هاووڵاتییان دەكەین كە خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە كارانە تاوەكو پارەیان بەفیڕۆ نەچێت.”

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، “بەردەوام دەبین لە رێكخستنی پرۆسەی حەج و عومرە لە هەرێمی كوردستان و هەر كەس و كۆمپانیایەك لەژێر ناوی پشكی زیادە یاخود حەجی بازرگانی و هەر ناوێكی دیكە هەوڵی ئەوە بدات پارە لە هاووڵاتییان وەربگرێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی تووندی یاسایی و كارگێڕی دەبێتەوە.‌”

لەبارەی ئەو كسانەی خوازیارن بە ڤیزای گەشتیاری حەج بكەن بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت،”سعودیە بۆ رێگریكردن لە حەجی ‌بێ بەرنامە، یاخود حەجی بێ رێگەپێدان، چەندین رێكار و سزای راگەیاندووە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بە ڤیزای ساڵانە حەج بكەن، له ‌كاتی هاتنە پێشەوەی هەر كێشە و گرفتێك بۆ ئەو كەسانە لە سعودیە ئێمە وەكو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لێی بەرپرس نین و خۆیان بەرپرسیارێتیی ئەو سزایانە لە ئەستۆ دەگرن.”

دەشڵێت، “هەوڵی ئەنجامدانی حەج نەدەن بەو جۆرەی كە لە هەندێك شوێنی نافەرمی بانگەشەی بۆ دەكرێت تاوەكو پارەیان بەفیڕۆ نەچێت و رووبەڕووی كێشە نەبنەوە.”

هێرشی سەر قوتابخانەكان درێژەی هەیە
پێشت هێرشی سەر قوتابخانەكان درێژەی هەیە
پرۆسەی دەنگدان لە دەروازە سنوورییەكانی توركیا و باكووری كوردستان دەستیپێكرد
دواتر پرۆسەی دەنگدان لە دەروازە سنوورییەكانی توركیا و باكووری كوردستان دەستیپێكرد
ەیوەندیدار