هیچ ڕێگایەك بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەكان نەماوە



ڕێگاكانی سماقوڵی و كۆیە بەڕووی بارهەڵگرەكانی نێوان سلێمانی و هەولێردا داخراون

هیچ ڕێگایەك بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەكانی نێوان سلێمانی و هەولێر نییە، چونكە هاووڵاتییانی گوندەكانی سماقوڵی و كۆیە دەڵێن ڕێگای سنوورەكانیان بە ڕووی بارهەڵگرەكاندا دادەخەن.

ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییانی گوندەكانی سماقوڵی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگایان بە هاتووچۆی بارهەڵگرەكان نەدا، بژاردەی بارهەڵگرەكانیش بەكارهێنانی ڕێگای كۆیە بوو.

لەبەرامبەردا هاووڵاتییانی كۆیە ڕێگایان نەدا بارهەڵگرەكان لەوێوە هاتووچۆ بكەن، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو هاووڵاتییانی كۆیە بارهەڵگرەكانیان ناچاركرد ڕێگای سماقوڵی بەكاربهێنن.

لەو بارەیەوە، ڕەشید زاهیر، چالاكوانی كۆیە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆمەڵێك چالاكوان لەسەر شەقامین و بەهیچ شێوەیەك ڕێگا بە بارهەڵگرەكان نادەین بە شەقامی كۆیەدا هاتووچۆ بكەن، چونكە زیانیان بە شەقامەكە گەیاندووە.

دەشڵێت، ڕێگای كۆیە هەولێر یەك سایدە و بەرگەی هاتووچۆی ئەو بارهەڵگرانە ناگرێت، ڕۆژانە ڕووداوی هاتووچۆی لێدەكەوێتەوە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، ساڵی ڕابردوو 20 ڕۆژ لەسەر شەقام ماینەوە و داوای تەواوكردنی ڕێگاكەمان كرد، حكومەت بەڵێنی پێداین، بەڵام جێبەجێ‌ نەكرا، بەڵێنی ئەوەش درا كە چەند شەقامێكی كۆیە نۆژەن بكرێنەوە، بەڵام نەكران.

ئەو چالاكوانە ئەوەش دەڵێت، مەرجی ئێمە بۆ ڕێگادان بە هاتووچۆی بار هەڵگرەكان نۆژەنكردنەوەی ڕێگاكە و چەند شەقامێكی قەزای كۆیەیە.

 

دەستكاریكردنی سیستمی مووچەی عێراق هەرێمیش دەگرێتەوە
پێشت دەستكاریكردنی سیستمی مووچەی عێراق هەرێمیش دەگرێتەوە
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس و 4Bridges(بۆلیڤاردی هەولێر) هاوبەشییەکیان راگەیاند
دواتر سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس و 4Bridges(بۆلیڤاردی هەولێر) هاوبەشییەکیان راگەیاند
ەیوەندیدار