سێ بەنداو لە هەرێم دروستدەكرێن



 

ساڵی رابردوو دوو بەنداو لە ئیدارەی گەرمیان و قەزای دەربەندیخان تەواوكران و ئەمساڵ ئاویان تێدا كۆكرایەوە كە بە هەردووكیان دەتوانن ٢٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبدەنەوە.

بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، سێ بەنداوی ستراتیجی لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: “توانای گلدانەوەی ملیارێك مەتر سێجا ئاویان دەبێت”.

لەو راگەیەندراوەدا كە لەلایەن لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو، لە چوارچێوەی پلانی ستراتیجیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی وشكەساڵی و گرنگیدان بە گلدانەوەی ئاو، هەروەها پارێزگاریكردن لە ئاسایشی ئاو و باشتركردنی دۆخی ئاوی هەرێمی كوردستان، بڕیار دراوە سێ بەنداو لە هەولێر، دهۆك و ئیدارەی ڕاپەڕین بە ناوەكانی دەڵگە، مەنداوە و باكرمان دروست بكرێن.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، بێگەرد تاڵەبانی لەبارەی دروستكردنی ئەو بەنداوانەوە ڕایگەیاندووە: “بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان، نەخشەسازیی بەنداوەكانی ئامادەكردووە، بە دروستكردنیشی دەبێتە بنەمایەكی بەهێز بۆ سەقامگیریی ئاسایشی ئاو و زیادكردنی ئاو لەناو خاكی هەرێمی كوردستان”.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە ساڵی رابردوو دوو بەنداو لە ئیدارەی گەرمیان و قەزای دەەبەندیخان تەواوكران و ئەمساڵ ئاویان تێدا كۆكرایەوە كە بە هەردووكیان دەتوانن ٢٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبدەنەوە.

ئەو سێ بەنداوەی دروست دەكرێن، دەتوانن ملیارێك مەتر سێجا ئاو گلبدەنەوە، لە داهاتووشدا دەبنە وێستگەیەكی گرنگ و بەسوود بۆ دابینكردنی پێویستییەكانی ئاو و كارەبا و پەرەپێدانی سێكتەری كشتوكاڵ و ئاودێری لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

ئەمریكا لەبارەی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە هۆشداری دەدات
پێشت ئەمریكا لەبارەی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە هۆشداری دەدات
شەپۆلێکی بەتینی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی بەتینی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار