هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ ئاسایش و ئابوریی لەمە زیاتر تێكمدەن



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئاسایش و ئابوریی، لەمە زیاتر؛ تێكمدەن، كە تێكچوو؛ هەموو شت: یان تێكدەچێت، یان لەناودەچێت، دەشڵێت،”ئێوە یاریتان بە ئاگر كرد؛ سوتان، ئێستا ئاگر لە گەمەیەكی ڕاستیدا؛ یاریكەرە”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئاسایش و ئابوریی، لەمە زیاتر؛ تێكمدەن، كە تێكچوو؛ هەموو شت: یان تێكدەچێت، ڕەش و سپیی، ئیمان و ئیلحاد، ئایشێ و فاتمێ، چین و ماچین، شمشێرو زام، ئەستێرەو مانگ؛ پێكگەیشتن و لێكگەیشتن و پێكهاتن، ئێوەی زەنگین؛ هەر نەگەشتن، لێكنەگەشتن، هەر نەهاتن، نەگەشتن.

دەقی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانی :
ئازیزان..
ئاسایش و ئابوریی، لەمە زیاتر؛ تێكمدەن، كە تێكچوو؛ هەموو شت: یان تێكدەچێت، یان لەناودەچێت، لە بونەوە تا بیر تا باوەڕ، تا مرۆڤایەتیی، تا ئازادیی، تا كار، تا ژیان، تا ئایین، تا دەوڵەت، تا دادپەروەریی، تا مەرگ، تا نەبون.
ڕەش و سپیی، ئیمان و ئیلحاد، ئایشێ و فاتمێ، چین و ماچین، شمشێرو زام، ئەستێرەو مانگ؛ پێكگەیشتن و لێكگەیشتن و پێكهاتن، ئێوەی زەنگین؛ هەر نەگەشتن، لێكنەگەشتن، هەر نەهاتن، نەگەشتن..
چاوی چاوەڕوانیی و ئاوی پێ و تاسەی دڵ و سەودایی سەرتان بردین و، هەر نەهاتن.
ناتانەوێ بەسیكەن؟! با بەسیكەن.
ئێوە یاریتان بە ئاگر كرد؛ سوتان، ئێستا ئاگر لە گەمەیەكی ڕاستیدا؛ یاریكەرە.

دەستەی وەبەرهێنان بەمەبەستی خوێندنەوە و شیكردنەوەی دۆخی بازار لیژنەیەكی  پێكهێنا
پێشت دەستەی وەبەرهێنان بەمەبەستی خوێندنەوە و شیكردنەوەی دۆخی بازار لیژنەیەكی پێكهێنا
یاریزانانی تۆتنهام پارەی بلیتی یارییەك بۆ هاندەران دەگێڕنەوە
دواتر یاریزانانی تۆتنهام پارەی بلیتی یارییەك بۆ هاندەران دەگێڕنەوە
ەیوەندیدار