زانكۆی سلێمانی پڕۆژەیەكی تایبەت بە خوێندكاران ڕادەگەیەنێت



سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی كۆماری گەلی چین پرۆژەی ئاڵوگۆڕی خوێندكار بۆ وڵاتی چین بۆ ماوەی دووهەفتە ڕادەگەیەنێت، تایبەت بە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، سەرجەم تێچووەكەشی لەسەر كونسوڵخانەی چینە.

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەهەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی كۆماری گەلی چین پرۆژەی ئاڵوگۆڕی خوێندكار بۆ وڵاتی چین بۆ ماوەی دووهەفتە ڕادەگەیەنێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە پرۆژەكە تایبەت بە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییە و سەرجەم تێچووەكەشی لەسەر كونسوڵخانەی چینە .
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە هەر خوێندكارێك ئارەزوومەندە و مەرجەكانی لای خوارەوەی تێدایە دەتوانێت تا بەرواری (30/4/2023) زانیاری لەڕێگەی لینكی ئەم فۆڕمەوە بنێرێت.
مەرجەكان:
*قۆناغی دوو بەرەو سەرەوە.
*لە دە یەكەمی ساڵی پێشوو بێت.
*ئاستی زمانی ئینگلیزی باش بێت (تۆفڵ یان ئایەڵس )ی هەبێت.
*ئامادەیی هەبێت دوای پەسەندكردنی سەردانی باڵێۆزخانەی چین بكات لەبەغداد – بۆ وەرگرتنی فیزا.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكە:
https://docs.google.com/…/1FAIpQLScECHB3K7v…/viewform…

قد تكون صورة ‏‏خريطة‏ و‏نص‏‏

یاریزانانی تۆتنهام پارەی بلیتی یارییەك بۆ هاندەران دەگێڕنەوە
پێشت یاریزانانی تۆتنهام پارەی بلیتی یارییەك بۆ هاندەران دەگێڕنەوە
نرخی زێڕ لە دابەزیندایە
دواتر نرخی زێڕ لە دابەزیندایە
پەیوەندیدار