چاپی سێهەمی كتێبی كوردبوون بڵاودەكرێتەوە



 

چەند رۆژی داهاتوو چاپی سێهەمی كتێبی كوردبوون لە باشووری كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 چاپی دووهەمی كتێبی كوردبوون لە باشووری كوردستان و ئەوروپا بڵاوكرایەوە دوای ماوەیەك تەواو بوو، ئێستا چاپی سێهەمی بۆ بڵاوكردنەوە ئامادەیە.

كتێبی كوردبوون كەلێنێك لە كتێبخانەی كوردی پڕدەكاتەوە و چەندین لاپەڕە لەمێژووی كورد بەتایبەت مێژووی كۆماری كوردستان لە مەهاباد هەڵدەداتەوە، كە بۆ نەوەی ئێستا و ڕابردووش نهێنی و شاراوە بوون.

وریا ماملێ نووسەری كتێبەكە، كە كاری كۆكردنەوە و داڕشتنەوەی بەڵگەكانی ناو كتێبەكەی كردووە، بۆ (خەڵك) رایگەیاند “ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند لە شاری سلێمانی چاپی سێهەمی كتێبی كوردبوونی چاپ كردووە”.

دەشڵێت “بڕیار وایە لە ڕۆژانی داهاتوو لە هەموو كتێب فرۆشە بەناوبانگەكانی باشووری كوردستاندا بەردەست بێت”.

ئاماژەی بەئەوەشكرد “كتێبی كوردبوون گێڕانەوەی چیرۆك و ژیانی كوردێكی خەڵكی مەهاباد و فەرماندەیەكی سەربازی كۆماری كوردستانە، ئەو گەڕیدە و دەربەدەری باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان و زۆر شوێنی دیكەی دەرەوەی وڵات بووە و نهێنی زۆری لەبارەی ئەو سەردەمەوە لەخۆ گرتووە”.

 

چالاكوانێكی سیاسی لە هەولێر دەستگیركرا
پێشت چالاكوانێكی سیاسی لە هەولێر دەستگیركرا
داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكرێت
دواتر داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكرێت
ەیوەندیدار