بنزیما لە ڕیاڵ مەدرید دەمێنێتەوە ؟



 

تاڕادەیەكی زۆر ئەگەری بەردەوامبوونی كەریم بنزیما بۆ وەرزێكی تر لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید دەركەوتووە، دوای ئەوەی ڕاپۆرتەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە، كاپتنی یانە ئیسپانییەكە بۆندێكی واژۆكردووە كە گەرەنتی بەردەوامبوونی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەكات تا هاوینی 2024.

ڕۆژنامەی ڕیلیڤۆی ئیسپانی باسی لە هۆكارەكانی بەردەوامبوونی بنزیما دەكات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، هەرچەندە ئۆفەرێكی سعودی بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی پێگەیشت كە ژمارەیەكی زۆر گەورەیە و قورسە لەلایەن یاریزانێكی تەمەن 35 ساڵەوە ڕەتبكرێتەوە.

ڕیلیڤۆ باس لەوە دەكات كە بنزیما زۆر دڵسۆزە بۆ فۆرتێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ڕیال مەدرید، بەو پێیەی لە سەختترین ساتەكانی ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریددا وەستاوە و پشتی نەكردۆتەوە یانەكە، پاش ئەوەی چەند ساڵێك بووە ئامانجی هێرش و گاڵتەجاڕی هاندەران.

ئارام و دانبەخۆداگرتنی ئەو دووانە پێكەوە دوای ڕۆیشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەیشتە لوتكە، چونكە بنزیما سەركەوتووانە سەركردایەتی تیپەكەی كرد و دواتر هەر لەڕێی ڕیاڵ مەدریدەوە تۆپی زێڕینی بەدەستهێنا.

گەرمیان؛ بەهۆی ژمارەیەك ڕووداوی هاتووچۆوە هەشت كەس بوونە قوربانی
پێشت گەرمیان؛ بەهۆی ژمارەیەك ڕووداوی هاتووچۆوە هەشت كەس بوونە قوربانی
له‌ گه‌رمیان نزیکەی ٨٠ كه‌س ژه‌هراوی بوون
دواتر له‌ گه‌رمیان نزیکەی ٨٠ كه‌س ژه‌هراوی بوون
ەیوەندیدار