دابەشكردنی ئارد دەستپێدەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵە لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی بەشی سێیەمی ئارد دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵە لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، دەست دەكەن بە سێیەم بەشی ئەمساڵی بەشەئاردی مانگانەی هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، لە سبەینێوە 25-4-2023 دەست دەكەن بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئاردی (بەشی سێهەم)ی ساڵی 2023، بۆیە پێویستە بریكارەكان سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی لیستەكەیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مانگی ڕەمەزان ئاردی سفر درا بە هاووڵاتیان و لە ئێستاشدا ئامادەكاری دەكرێت بۆ دابەشكردنی چوارەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ.

داوا لە سودانی دەكرێت پلەبەندی مووچە پەسەند بكات
پێشت داوا لە سودانی دەكرێت پلەبەندی مووچە پەسەند بكات
نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت
دواتر نرخی دۆلار بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت
ەیوەندیدار