گەشتوگوزاری سلێمانی داهاتی ڕۆژانی جەژنی بڵاوكردەوە



بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،داهاتی ڕۆژانی جەژن بۆ خاوەن ڕێستۆرانت‌ و چێشخانەكان ‌و مۆڵەكان زیاتر لە حەوت ملیۆن‌ دۆلار بووە، دەشڵێت،” 75 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی ‌و هەر گەشتیارێك بەگشتی 100 دۆلاری خەرجكردوە”.

ئارام شوانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، لەڕۆژانی جەژن ڕەمەزانی پیرۆزدا 75 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانییان كردووە و چاوەڕوانیش دەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بگاتە 100 هەزار گەشتیار.

ڕاشیگەیاند، خاوەن ڕێستۆرانت‌ و چێشخانەكان ‌و مۆڵەكان و دوكاندارەكان سودمەندی سەرەكی بوون لەو داهاتە ‌و توانیویانە داهاتێكی باشیان دەست بكەوێت ‌.

ئاشكراشیكردووە، كە بەگشتی داهاتی گەشتیاری لەم جەژنەدا حەوت ملیۆن‌ و 500 هەزار دۆلار بووە و هەر گەشتیارێك بەگشتی 100 دۆلاری خەرجكردووە، كە 90%ی ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە سلێمانی خەڵكی ناوەڕاست ‌و باشووری عێراق بوون.

ئەوەشی وتووە، “چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ژمارەی گەشتیاران بگاتە 100 هەزار و بەوپێیەش داهاتەكەی دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار”.

له‌ گه‌رمیان نزیکەی ٨٠ كه‌س ژه‌هراوی بوون
پێشت له‌ گه‌رمیان نزیکەی ٨٠ كه‌س ژه‌هراوی بوون
داوا لە سودانی دەكرێت پلەبەندی مووچە پەسەند بكات
دواتر داوا لە سودانی دەكرێت پلەبەندی مووچە پەسەند بكات
ەیوەندیدار