پۆلیس: تۆمەتبارێك دەستگیركرا سێ‌ سكاڵای دزی لەسەرە



تۆمەتبارێك دەستگیركرا و پۆلیسی سلێمانیش ئاماژە بە تۆماركردنی سێ سكاڵای دزی دەكات لەسەر تۆمەتبارەكە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە، دوای ئەوەی بە گومانی دزیكردن چاودێری خرایەسەر تۆمەتبارێك، توانرا لەكاتی دزیكردنی ماتۆڕسكیلێك دەستگیربكرێت و لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دەركەوت كە دوو سكاڵای دیكەی لەسەر دزینی مۆبایل لەسەرە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (ز.ش.م. لەدایكبووی ساڵی 1995) بە ناسنامە عەرەب، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوتەوە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

د.پشدەر عەبدوڵا ؛منداڵێكی تەمەن یەك ساڵ بەهۆی سكچون و ڕشانەوە گیانی لەدەستداوە
پێشت د.پشدەر عەبدوڵا ؛منداڵێكی تەمەن یەك ساڵ بەهۆی سكچون و ڕشانەوە گیانی لەدەستداوە
تەندروستی: نەخۆشییەكەی منداڵان مەترسیدار نییە ئەگەر زوو چارەسەر بكرێت
دواتر تەندروستی: نەخۆشییەكەی منداڵان مەترسیدار نییە ئەگەر زوو چارەسەر بكرێت
ەیوەندیدار